سەردێر

دواین وادە بۆ چۆڵكردنی شەنگال دانرا

خەڵك-

بەرپرسی ڕاگەیاندنی پارتی دیموكراتی كوردستان لە موسڵ ڕایدەگەیەنێت، پێویستە پەكەكە بگەڕێتەوە شوێنی خۆی.
حكومەتی عێراقی سبەینێی وەك دوا وادە بۆ هێزە چەكدارەكان لە شەنگال دیاریكردووە كە ناوچەكە چۆڵ بكەن، بەڵام بڕیارەكەی حكومەتی عێراق ڕەتدەكرێتەوە.

سەعید مەموزینی بەرپرسی ڕاگەیاندنی پارتی دیموكراتی كوردستان موسڵ بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، ئەو بابەتە كێشەی نێوان پەكەكە و حكومەتی عێراقە.
وتیشی”پێویستە ئەو ڕێككەوتنەی شەنگال جێبەجێ بكرێت و لە بەرژەوەندی هەموو لایەكە و پێویستە پەكەكە بگەڕێتەوە شوێنی خۆی و كێشەو سەرئێشەش بۆ كەس دروست نەكات”.

سەبارەت بە بەشداریپێكردنی هێزەانی پێشمەرگە لە ئەگەری ڕووبەڕووبوونەوەی سوپای عێراق و پەكەكە، ناوبرا وئاشكرایكرد، ئاگاداری بابەتێكی لەو شێوەیە نیم، ئەوە پەیوەندی نێوان پەكەكە و حكومەتی عێراقە، بەڵام هیوادارین شەڕ نەبێت و بە ئاشتی و گفتوگۆ كۆتایی پێبێت.

ئەمەش لەكاتێكدایە، جگە لە هێز و گروپەكانی سەر بە پەكەكە، سوپای عێراق و پۆلیسی فیدڕاڵی و حەشدی شەعبیش لە ناوچەكەدا بوونیان هەیە.