سەردێر

ئۆتۆمبێلی هێزەكانی ئەمریكا كرایە ئامانج

خەڵك-

گروپە چەكدارەكانی عێراق كاروانێكی هێزەكانی ئەمریكایان كردە ئامانج لە پارێزگای سەلاحەدین.
تۆڕی سپوتنیك بڵاویكردەوە، گروپە چەكدارە عێراقییەكان لە ناوچەی دوجەیل كاروانێكی هێزەكانی ئەمریكایان كردە ئامانج.
ئەمەش لەكاتێكدایە، دوو كاروانی ئۆتۆمبێلی بارهەڵگری ئەمریكایان لە پارێزگای بابل لە باشووری عێراق و لە شاری ناسڕیە لە پارێزگای زیقار كردە ئامانج، بەڵام جگە لە زیانی كاڵی هیچ زیانێكی گیانی لێنەكەوتووەتەوە.

بەپێی زانیارییەكان، دوای ئەوەی پڕۆژەی یاسای دەركردنی هێزە بیانییەكانی عێراق لە پەڕلەمان گفتوگۆی لەسەر كرا، ژمارەیەك لە گروپە چەكدارەكانی عێراق ناوە ناوە هێرش دەكەنەسەر كاروانی ئۆتۆمبێلە بارهەڵگرەكانی ئەمریكا و دەیانتەقێننەوە.