سەردێر

ئەمڕۆ دەنگ بە پڕۆژە یاسای بودجە دەدرێت

خەڵك-

سەرۆكی پەڕلەمانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، داوا لە خوشك و برایانی ئەندامانی پەڕلەمانی دەكەین ئەمڕۆ چوار شەممە ئامادەی كۆبوونەوەبن.

محەمەد حەلبوسی سەرۆكی پەڕلەمانی عێراق لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژە بۆ ئەوە دەكات، داوا لە پەڕلەمانتاران دەكەن كاتژمێر 1ی پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ چوار شەممە ئامادەبن بۆ كۆبوونەوەی دەنگدان لەسەر پڕۆژە یاسای بودجە.

وتیشی”ناوی ئامادەبووان و ئەوانەشی ئامادەنەبوون بۆ ڕای گشتی بڵاودەكەینەوە”.

ئاشكراشیكرد، بەرنامەی كاری كۆبوونەوەی ئەمڕۆ داوای پێشكەشكراو لەلایەن هێزە سیاسییەكان دەخرێتەڕوو كە بە واژۆی 172 پەڕلەمانتار پشتیوانی لێدەكرێت بۆ جێبەجێكردنی ماددەی 64 یەكەم لە دەستووری عێراق بە مەبەستی هەڵبژاردنی پێشوەختە.