خەڵك-بەشی هەواڵ
نرخی نەوت لەبازاڕەكانی جیهان بەراورد بە ڕۆژانی كەمێك دابەزیوە.
ئاژانسەكانی جیهان بڵاویانكردەوە، نرخی نەوت بۆ ئەمڕۆ چوار شەممە، 31-3-2021، بەشێوەیەك بووە كە نرخی نەوتی برێنت بە 64 دۆلار و 46 سەنت لە بازاڕەكانی جیهان مامەڵەی پێوەكراوە و هاوكات نرخی بەرمیلێك نەوتی خاوی ئەمریكیش بە 60 دۆلار و 85 سەنت مامەڵەی پێوەكراوە.
هۆكاری بەرزبونەوەی نرخی نەوت دەگەڕێتەوە بۆ ڕێككەوتنی گروپی ئۆپیك پڵەس لەسەر زیادكردنی بەرهەمهێنانی نەوت بە بڕی 500 هەزار لە ڕۆژێكدا.