سەردێر

ڕۆژێکی هەفتە دەکرێتە پشووی فەرمی

خەڵک-

لیژنەی باڵای ڕووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا لە هەرێم بڕیاریدا هەموو ڕۆژانێکی پێنج شەممە لە فەرمانگە حکومییەکان پشووی فەرمی بێت.

سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی هەرێمی کوردستان دوای کۆبوونەوەی لیژنەی باڵای کۆرۆنا لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، لەمەودوا و بەهۆی تەشەنەسەندنی ڤایرۆسی کۆرۆناوە، لە فەرمانگە حکومییەکاندا، رۆژانی پێنج شەممە هەروەکو هەینی و شەممە، دەکرێتە پشووی فەرمی.

ڕاشیگەیاند، بڕیاری قەدەغەی هاتووچۆی تەواو نەدراوە و هیوادارین هاووڵاتیان پابەندی ڕێنماییەکان بن.

جەختیشیکردەوە، ئەگەر پابەندبوون بەڕێنماییەكانەوە لاواز بێت، ئەوكات ناچار دەبین قەدەغەی هاتووچۆ و كەرەنیتن ڕابگەیەنین.