سەردێر

کازمی پەیامێکی دەربارەی نرخی دۆلار بڵاوکردەوە

خەڵک-

سەرۆک وەزیرانی عێراق سەبارەت بە نرخی دۆلار ڕایگەیاند، ئەوە لەلایەن بانکی ناوەندییەوە بڕیاری لێ دراوە و داواش لەلایەنەکان دەکات لە مزایەدەکردن دووربکەونەوە.

مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق لە پەیامەکەیدا لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی وەزیران ئاماژەی بەوەکردووە، هیواخوازین لایەنەکان لە موزایەدەکردن سەبارەت بە نرخی ئاڵوگۆڕی دۆلار دووربکەونەوە.

ڕاشیگەیاندووە، بڕیار دەربارەی دۆلار لەلایەن بانکی ناوەندییەوە دراوە بەپێی تێڕوانین و ستراتیجی خۆی.

جەختیشی کردۆتەوە، ئەنجامەکانی هەست پێدەکەین لە گەشەپێدانی یەدەگی نەختینەیی و پلەبەندی عێراق لە پاڵپشتی نێودەوڵەتی.