سەردێر

بانکی ناوەندی دواین بڕیاری بۆ نرخی دۆلار دەرکرد

خەڵک-

بانکی ناوەندی عیراق بڕیاریدا دەستکاری نرخی دۆلار نەدات و وەزیری داراییش جەختی کردەوە، ئەو نرخە بۆ ماوەی چەند ساڵێک دەمێنێتەوە.

بانکی ناوەندی عیراق لە بەیاننامەیەکدا ئاماژەی بەوەکردووە، بەهای دۆلار بەو جۆرەی دیاری کراوە و دەستکاری ناکرێت و 100 دۆلار بە 145 هەزار دینار دەبێت.

لای خۆشیەوە، عەلى عەلاوى، وەزیرى دارایى عێراق لەچاوپێکەوتنێکى تەلەفزیۆنیدا ڕایگەیاند، نرخى ئێستاى دینارى عێراقى لە بەرامبەر دۆلار بۆ ماوەیەکى درێژ بەجێگیرى دەمێنیتەوە و بەردەوام دەبێت، بەڵام ڕەنگە لە داهاتودا نرخەکەى بەرزببێتەوە.

وتیشی، لەئێستادا بانکى ناوەندى عێراق کار بۆ ئەوە دەکات کە پارێزگارى لە نرخى ئێستاى دینار بکات هەتاکو ماوەیەکى درێژ.