سەردێر

نرخی نەوتی ئۆپیك بەرزبۆوە

خەڵك-
بەهۆی كاریگەریی بەرزبوونەوەی نەوتی خاوەكانی تر، نرخی بەرچنەی نەوتی ئۆپیك ڕوو لە بەرزبوونەوە دەكات و دەگاتە زیاتر لە 62 دۆلار.

بەپێی ڕاپۆرتێك كە لەلایەن ڕێكخراوی ئۆپیكەوە بڵاوكرایەوە”ئەمڕۆ سێ‌ شەممە نرخی بەرمیلێك نەوتی خاوی ئۆپیك بە بڕی 30 سەنت ڕووی لە بەرزبوونەوە كرد و گەیشتە 62.86 دۆلار، بەراورد بە ڕۆی هەینی ڕابردوو كە نرخەكەی 62.56 دۆلار بوو”.

هەندێك لە شارەزایان پێیانوایە، بەرزبۆوونەوەی نرخی نەوتی ئۆپیك بەهۆی كاریگەریی بەرزبوونەوەی نەوتە خاوەكانی ترە كە داخستنی نۆكەندی سویس بۆ ماوەی هەفتەیەكی تەواوەتی كاریگەریی لەسەر بەزبوونەوەی هەبوو، لەگەڵ پێشبینییەكانی تایبەت بە درێژكردنەوەی ماوەی كەمكردنەوەی بەرهەمی نەوت لەلایەن (ئۆپیك+) لە كۆبوونەوەی ڕۆژی پێنج شەممەی داهاتووی ڕێكخراوەكە.

بەرچنەی نەوتی ڕێكخراوەكانی هەناردەكردنی نەوت (ئۆپیك) لە تێكەڵەی نەوتی بیابان (جەزائیر)، جیراسۆڵ (ئینگۆلا)، دجینۆ (كۆنگۆ)، زافیرۆ (گینیای ستونی)، ڕەبیع لایت (گابۆن)، ئێرانی قورس (ئێران)، بەسرەی سوك (عیراق) كوێت بۆ هەناردەكردن (كوێت)، ئێس سدر (لیبیا)، بونی لایت (نەیجیریا)، عەرەب لایت (سعودیە) مربان (ئیمارات)، میری (ڤەنزوێلا)، پێكدێت.