سەردێر

خاوەن كێڵگە پەلەوەرییەكان: ناڕازین لە بەرزبوونەوەی نرخی مریشك

خەڵك-ئارام سەردار

لە بەردەم وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو، ژمارەیەك لە خاوەن كێلگە پەلەوەریەكان لەهەولێر گردبوونەوە.

حاجی سەباح میرزا خاوەنی یەكێك لە خاوەنی كێلگە پەلەوەریەكان بە(خەڵك)ی ڕاگەیاند، بەهۆی بەرزبوونەوەی نرخی مریشك بۆ نزیكەی ٤ هەزار دینار زیانی زۆرمان كردووە، چونكە مریشكەكانمان نافروشرێت، بەرزبوونەوەی نرخی مریشكیش پەیوەندی بە باج خستنەسەر هێلكەی هەڵهێنان هەیە.

دەشڵێت”نرخی دۆلاریش هۆكارێكی ترە، چونكە ئەوان سەرجەم پێداویستییەكانی كێڵگەكانیان وەك هێلكە و عەلەف و دەرمان و هەمووی بە دۆلار دەكڕن، مریشكیش بەدینار دەفرۆشین، داخستنی ڕێگاكانی بەغدا و شارەكانی تری عیراقیش هۆكارێكی تری زیانەكانمانە و داوا دەكەین لە دەرەوە هاوردە نەكەن”.

باسی لەوەشكرد، بەداخەوە وەزیر نەیتوانیوە كێشەكانمان چارەسەر بكات و لەجێگای هاوكاری باجی خستووینەتەسەر، ئەگەر كێشەكانمان چارەسەر نەكەن، ڕێگای تر دەگرینەبەر.

ماوەی چەند ڕۆژێكە نرخی مریشك بۆ زیاتر لە٤ هەزار دینار بەرزبووەتەوە، لەكاتێكدا پێشتر نرخی یەك كیلۆ مریشك ١٥٠٠ دینار بۆ ٢٠٠٠ هەزار دینار بوو.