سەردێر

تووشبووانی كۆرۆنا لە ئەمریكا 31 ملیۆنی تێپەڕاند

خەڵك-بەشی هەواڵ

بە گوێرەی دواین ئامار، تووشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە جیهاندا گەیشتە 128 ملیۆن و 280 هەزار و 333 حاڵەت.
بە گوێرەی ئامارە جیهانییەكان، تاكو كاتژمێر 11:30ی ئەمڕۆ سێ شەممە ژمارەی تووشبووانی كۆرۆنا لە جیهاندا گەیشتە 128 ملیۆن و 280 هەزار و 333 حاڵەت، لەو ژمارەیەش 2 ملیۆن و 805 هەزار و 321 حاڵەتی گیانلەدەستدانیش هەبووە.

هەر بەپێی ئامارەكان تاكو ئێستا 103 ملیۆن و 489 هەزار و 678 تووشبووی ڤایرۆسی كۆرۆنا چاكبوونەتەوە.

لەسەر ئاستی وڵاتانی جیهان، ئەمریكا زۆرترین ڕێژەی تووشبوون بە پەتاكەی تێدا تۆماركراوە و گەیشتووەتە 31 ملیۆن و 33 هەزار و 801 كەس و 563 هەزار و 206 كەسیش گیانیان لەدەستداوە.

ڤایرۆسی كۆرۆنا نەخۆشییەكی كوشندەیە و مانگی 12ی ساڵی ڕابردوو لەشاری وۆهانی وڵاتی چین سەریهەڵداو لەئێستاشدا لە زیاتر لە 210 وڵات و ناوچەی جیهان بڵاوبووەتەوە.