سەردێر

قوباد تاڵەبانی: دەستگیركردنی بكوژی دوو خوشەكەكە جێی دەستخۆشییە

خەڵك-

جێگیری سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، هیچ شەرەفێك لە ژن كوشتندا نییە.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند، لەژێر فشاری هێزەكانی بەشی پۆلیسی چەمچەماڵ، بكوژی دوو خوشكەكەی چەمچەماڵ كە باوكی دوو كچەكەیە، خۆی ڕادەستی هێزەكانی پۆلیس كرد.

ئاشكراشیكرد، تۆمەتبار (ف، ح، ش) لەبەردەم دادوەری لێكۆڵینەوەدا دانی بەتاوانەكەیدا ناوە و لەئێستادا بەبڕیاری دادوەر ڕاگیراوەو لێكۆڵینەوەكان لەگەڵیدا بەردەوامە.

لای خۆشییەوە قوباد تاڵەبانی جێگیر سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان لە هەژماری خۆی بڵاویكردەوە، دەستخۆشی لە قایمقامی چەمچەماڵ و هێزە ئەمنییەكانی سنوورەكە دەكەم كە ئەمڕۆ تۆمەتباری كوشتنی هێلین و ئاوارەیان دەستگیركرد.

دەشڵێت”لەدەمی تاوانەكەدا بەڵێنماندا تا ئاشكراكردنی تاوانباران و ڕووبەڕووكردنەوەیان لەگەڵ یاسا كۆڵ نەدەین، ئەمڕۆ ئاسوودە بووم بە دەركەوتنی ڕاستییەكان و داننانی دەستگیركراو بەتاوانە قێزەونەكەی”.