سەردێر

بكوژی دوو خوشكەكەی چەمچەماڵ دەستگیركرا

خەڵك-

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، بكوژی دوو خوشكەكەی چەمچەماڵ خۆی ڕادەستی هێزەكانی پۆلیس كرد.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی لە ڕأگەیەنراوێكدا ئاماژە بۆ ئەوە دەكات، لەژێر فشاری هێزەكانی بەشی پۆلیسی چەمچەماڵ، بكوژی دوو خوشكەكەی چەمچەماڵ كە باوكی دوو كچەكەیە، خۆی ڕادەستی هێزەكانی پۆلیس كرد.

ئاشكراشیكرد، دوای ئەوەی لەسەرەتای مانگی ئەیلولی 2020، دوو خوشك لەقەزای چەمچەماڵ كوژران، بەتۆمەتی كوشتنی كچەكان دادوەری لێكۆڵینەوە بڕیاری دەستگیركردنی بۆ باوكی كچەكان دەركرد، بەڵام تۆمەتبار بۆ شوێنێكی نادیار هەڵاتبوو.

ڕوونیشیكردەوە، هێزەكانی بەشی پۆلیسی چەمچەماڵ بەردەوامبوون لە لێكۆڵینەوەكانیان بۆ دۆزینەوەی شوێنی تۆمەتبار، سەرئەنجام لەژێر فشاری هێزەكانی پۆلیسدا باوكی دوو خوشكەكە خۆی ڕادەستی هێزەكانی پۆلیس كرد.
پۆلیس ڕاشیدەگەیەنێت، تۆمەتبار (ف، ح، ش) لەبەردەم دادوەری لێكۆڵینەوەدا دانی بەتاوانەكەیدا ناوە و لەئێستادا بەبڕیاری دادوەر ڕاگیراوەو لێكۆڵینەوەكان لەگەڵیدا بەردەوامە.