سەردێر

لە هەرێم، ڕێنمایی نوێ بۆ خۆپارێزی لە كۆرۆنا دەدرێت

خەڵك-

ئەمڕۆ لیژنەی باڵای ڕووبەڕووبوونەوەی كۆرۆنا كۆدەبێتەوە و تاوتوێی دۆخی تەندروستی هەرێمی كوردستان دەكەن.

بەپێی زانیارییەكانی (خەڵك) ئەمڕۆ سێ شەممە لیژنەی باڵای ڕووبەڕووبوونەوەی كۆرۆنا كۆدەبێتەوە و تاوتوێی تەشەنەسەندنی خێرای ڤایرۆسی كۆرۆنا دەكەن لە هەرێم.

بەپێی زانیارییەكان، ئەمڕۆ ڕێنمایی نوێ بۆ پاراستنی گیانی هاووڵاتیان و تەندروستی گشتی دەردەچێت.

بەرپرسانی وەزارەتی تەندروستی داوا لە هاووڵاتیان دەكەن، دەمامك ببەستن و دوور بكەونەوە لەشوێنی قەرەباڵغ بۆ ئەوەی بەدوور بن لە تووشبوونیان بە ڤایرۆسەكە.

چەند ڕۆژێكە تووشبووانی كۆرۆنا لە هەرێمی كوردستان ڕووی لە هەڵكشانە و بەهۆیەوە دەرگای ناوەندەكانی خوێندن داخراون و بەپێی زانیارییەكانیش ئەمڕۆ لیژنەی باڵای ڕووبەڕووبوونەوەی كۆرۆنا بڕیاری نوێ دەدات.