سەردێر

دەستبەسەر نیو تۆن گۆشتدا گیرا كە 14 ساڵە قەدەغە كراوە

خەڵك

لە سلێمانی دەستبەسەر نیوتۆن گۆشتی هندیدا گیرا كە لە ماڵێكدا بە نهێنی هەڵكیرابوو كە ماوەی 14 ساڵە قەدەغە كراوە.

قائیمقامیەتی قەزای مەڵبەندی سلێمانی ڕایگەیاند، بە هاوكاری بنكەی پۆلیسی ئازادی، دوای وەرگرتنی فەرمانی دادوەر، دەستبەسەر نزیكەی نیو تۆن گۆشتی هندیدا گیرا كە لە ماڵێكدا بە نهێنی هەڵگیراوە.

ئاماژە بەوەشكراوە، لە ساڵی ٢٠٠٧ وە ئەو جۆرە گۆشتە قەدەغەكراوە و فرۆشتنی رێگەپێدراو نیە لە هەرێمی كوردستان.

ئەوەش بڵاو كراوەتەوە، دوای وەرگرتنی رەزامەندی دادوەر سەردانی ماڵەكە كراوە و پشكنینی بۆ كراوە و گۆشتەكە دەستیبەسەردا گیرا خاوەنەكەشی رووبەڕوی رێكاری یاسایی توند دەكرێتەوە.