سەردێر

لە بارەی گرانبوونی بەنزین ڕوونكردنەوە دەدرێت

خەڵك
نووسینگەی پارێزگاری هەولێر ڕایگەیاند، هاوڵاتیان و شوفێرانی سنوری پارێزگاكە دڵنیا دەكەنەوە، ڕێژەیەكی زۆری بەنزینی خەزنكراو لە عەمبارەكانی هەولێر هەیەو ئەوەی دەوترێت كەمی كردووە ڕاست نییە.

نوسینگەی پارێزگاری هەولێر لە ڕاگەیەنراوێكدا بڵاویكردەوە، دوای ئەوەی چەند بەنزینخانەیەك بۆ بەرژەوەندی تایبەتی خۆیان و ڕەچاونەكردنی بەرژەوەندی گشتی هاووڵاتیان بەبیانووی نەبوون و نەهاتنی بەنزین نرخی بەنزینیان بەرزكردۆتەوە، بەپێویستی دەزانین هاوڵاتیان و شوفێرانی سنووری پارێزگاكەمان دڵنیابكەینەوە كە ڕێژەیەكی زۆری بەنزینی خەزنكراو لەعەمبارەكانی شاری هەولێر هەیەو هەموو ئەوەی دەگوترێت دوورە لەڕاستییەوە.

ئاماژە بەوەشكراوە، لەڕێگەی لێژنەی باڵای چاودێری سوتەمەنیەوە لە ڕووی كوالێتی و نرخەوە بەدواداچوون و رێكاری یاسایی دەگرینەبەر بۆ ڕێگریكردن لە هەر بەنزینخانە و كۆمپانیایەك كە بیەوێت بە بیانوی نەبوونی بەنزین نرخی بەنزین بەرزبكاتەوە.