خەڵك-
وتەبێژی میحوەری باكوری حەشدی شەعبی ڕایدەگەیەنێت، هیچ زانیارییەكیان لەبارەی موشەكبارانكردنی میحوەری پردێی هێزی پێشمەرگە نیە كەشەوی ڕابردوو لەسەر ڕێگای كەركوك- هەولێر كراوەتە ئامانج.
عەلی حوسەێنی وتەبێژی میحوەری باكوری حەشدی شەعبی لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژە بۆ ئەوە دەكات، سەرجەم ئەو دەنگۆیانە ڕەتدەكەینەوە كە تۆمەتبارەمان دەكەن بەوەی هێرشمان كردبێتەسەر هێزەكانی پێشمەرگە و نازانین بۆردومانەكە لەلایەن چ لایەنێك یان لە كام شوێنەوە ئەنجامدراوە.
وتیشی”هێزەكانمان پەیوەندییان بەو موشەكانەوە نیە، بەڵام چاوەڕێ دەكرێت موشەكەكان لەو ناوچانەوە ئاڕاستەكرابن كە بۆشایی ئەمنی لەنێوان هێزەكانی پێشمەرگە و هێزەكانی عێراقدا بوونی هەیە”.
شەوی ڕابردوو، سێ موشەك ئاڕاستەی بازگەی شێراوە و میحوەری پردێی هێزەكانی پێشمەرگە لە ڕۆژئاوای پارێزگای كەركوك كران و بەپێی زانیارییەكان، هێرشەكە هیچ زیانێكی لێنەكەوتووەتەوە.