سەردێر

نووسینگەی مەسرور بارزانی ڕاگەیەنراوێكی بڵاوكردەوە

خەڵك-

نووسینگەی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، لە ئەنجامی ڕووداوێكی هاتوچۆ لە وڵاتی كرواتیا، چوار پەنابەری كوردی ڕۆژئاوای كوردستان، گیانیان لە دەستدا و چەند پەنابەرێكی دیكەش برینداربوون.

ئەمڕۆ سێ شەممە، نووسینگەی مەسرور بارزانی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیریانی هەرێمی كوردستان لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژە بۆ ئەوە دەكات، بەداخەوە لە ئەنجامی ڕووداوێكی هاتوچۆ لە وڵاتی كرواتیا، چوار پەنابەری كوردی ڕۆژئااوای كوردستان، گیانیان لەدەستدا و چەند پەنابەرێكی دیكەش برینداربوون.

ئاشكراشیكرد، وێڕای پرسە و سەرەخۆشیمان لە بنەماڵە و كەسوكاریان، هیوای چاكبوونەوەی خێراش بۆ بریندارەكان دەخوازین، لەسەر ڕاسپاردە و ئەركی مەسرور بارزانی تەرمی ئەو چوار پەنابەرە دەگەڕێنڕێتەوە هەرێمی كوردستان و دواتر دەنێردرێنەوە ڕۆژاوای كوردستان و لە زێدی خۆیان بە خاك دەسپێردرێن.