سەردێر

ئەنجومەنی باڵا دادوەری عێراق پێكهێنرا

خەڵك-

ئەنجومەنی باڵا دادوەری، ڕایدەگەیەنێت، پێكهێنانی دادگای باڵای ئیتحادی تەواو بوو.

ئەنجومەنی باڵا دادوەری لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژە بۆ ئەوە دەكات، پێكهێنانی دادگای باڵای ئیتیحادی تەواو بووە و ناوەكانیش بۆ سەرۆك كۆمار بەرزكراونەتەوە بۆ دەرخستنی فەرمانی كۆماری بە دامەزراندنیان بەم شێوەیەی خوارەوە”.
1.دادوەر جاسم محەمەد عەبوود، سەرۆكی دەستەی سەرپەرشتی دادوەری لە پۆستی سەرۆكی دادگا.
2.دادوەر سەمیر عەباس، سەرۆكی داگای تاوانەكانی ئەنبار، لە پۆستی جێگری سەرۆكی دادگا.
3.دادوەر غالب عامر، سەرۆكی دادگای پێداچوونەوەی واست، لە پۆستی ئەندامی رەسەن لە دادگادا.
4.دادوەر حەیدەر جابر، سەرۆكی دادگای پێداچوونەوەی نەجەف، لە پۆستی ئەندامی رەسەن لە دادگادا.
5.دادوەر حەیدەر عەلی نووری، سەرپەرشتیاری دادوەری لە پۆستی ئەندامی رەسەن لە دادگادا.
6.دادوەر خەلەف ئەحمەد رەجەب، سەرۆكی دەستەی تەمیز لە سەرۆكایەتی دادگای پێداچوونەوەی سەلاحەدین، لە پۆستی ئەندامی رەسەن لە دادگادا.
7.دادوەر ئەیوب عەباس ئالوەرەقە، ئەندامی مونتەدیب لە دادگای تەمیز لە پۆستی ئەندامی ڕەسەن لە دادگادا.
8.دادوەر عەبدولرەحمان سلێمان، سەرۆكی دادگای دهۆك لە پۆستی ئەندامی ڕەسەن لە دادگادا.
9.دادوەر جاسم جەزا، سەرۆكی دادگای پێداچوونەوەی سلێمانی، لە پۆستی ئەندامی ڕەسەن لە دادگادا.
10.دادوەر عادل عەبدولرەزاق، سەرۆكی دادگای پێداچوونەوەی بەسرە، لە پۆستی ئەندامی یەدەگ لە دادگادا.
11.دادوەر خالید تەها، سەرۆكی دادگای پێداچوونەوەی كەرخ، لە پۆستی ئەندامی یەدەگ لە دادگادا.
12.دادوەر مونزر ئیبراهیم. ئەندامی مونتەدیب لە دادگای تەمیز، لە پۆستی ئەندامی یەدەگ لە دادگادا.
13.دادوەر تاهیر سلێمان، سەرۆكی دادگای نێوجەوانانی دهۆك، لە پۆستی ئەندامی یەدەگ لە دادگادا.