سەردێر

تووشبووانی كۆرۆنا لە 128 ملیۆن نزیك دەبێتەوە

 

خەڵك-

بە گوێرەی دواین ئامار، تووشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە جیهاندا گەیشتە 127 ملیۆن و 986 هەزار و 486 حاڵەت.

بە گوێرەی ئامارە جیهانییەكان، تاكو كاتژمێر 7ی ئەمڕۆ دوو شەممە ژمارەی تووشبووانی كۆرۆنا لە جیهاندا گگەیشتە 127 ملیۆن و 986 هەزار و 486 حاڵەت، لەو ژمارەیەش 2 ملیۆن و 799 هەزار و 18 حاڵەتی گیانلەدەستدانیش هەبووە.

هەر بەپێی ئامارەكان تاكو ئێستا 103 ملیۆن و 166 هەزار و 263 تووشبووی ڤایرۆسی كۆرۆنا چاكبوونەتەوە.

لەسەر ئاستی وڵاتانی جیهان، ئەمریكا زۆرترین ڕێژەی تووشبوون بە پەتاكەی تێدا تۆماركراوە و گەیشتووەتە 30 ملیۆن و 969 هەزار و 921 كەس و 562 هەزار و 577 كەسیش گیانیان لەدەستداوە.

ڤایرۆسی كۆرۆنا نەخۆشییەكی كوشندەیە و مانگی 12ی ساڵی ڕابردوو لەشاری وۆهانی وڵاتی چین سەریهەڵداو لەئێستاشدا لە زیاتر لە 210 وڵات و ناوچەی جیهان بڵاوبووەتەوە.