سەردێر

چۆن لە ڕێگای تەكنەلۆژیاوە، زۆرترین داهات كۆدەكەیتەوە؟

خەڵك-

ئەمڕۆ دونیای ئینتەرنێت یەكێكە لە گرنگترین و پڕ بەكارهێنەرترین تەكنەلۆژیا لە ئێستادا، كە لانی كەم هەر تاكێك ڕۆژانە جارێك سوودی لێوەردەگرێت.
بەكارهێنەرانی ئینتەرنێت زیاتر سوود لە ماڵپەرەكان، و ئەپلیكەیشنەكان و چەندین بابەتی جیاوازی دیكە دەبینن، بەڵام هۆكاری سەرەكی بوونی ئەم تەكنۆلۆژیایە چییە؟
سەرەتا تەكنەلۆژیا بووەتە هۆكاری ئەوەی كە كارەكان بە ئاسانی و بەخێراییەكی زیاتر تێبپەڕێنرێن.
ماڵپەری ئیورونیوز بڵاویكردەوە، گەشەسەندنی كار یەكێكە لە گرنگترین تایبەتمەندی تەكنەلۆژیا، بەشێوەیەك ئەمڕۆ زۆرێك لە كارو پیشەكان لەنێو ئینتەرنێتدا بڵاودەكرێنەوە و كڕیارەكان بۆ شمەكەكان پەیدادەكرێن و جوانی و باشی كاڵاكان ئاشكرا دەكرێن، هاوكات داهاتی فرۆشیاریش زیاتر دەكات.
تۆش دەتوانیت لە ڕێگای دروستكردنی سایتێك یان ئەپلیكەیشنێك سەرجەم شمەك و كاڵاكانتان بە جوانی نیشان بدەیت و تاكو بتوانیت زۆرترین داهات كۆبكەیتەوە.