سەردێر

پەرلەمانتارێك: 40 بڕگەی بودجە ناكۆكیان لەسەرە

خەڵك-
ئەندامێكی لیژنەی ئابوری و وەبەرهێنان لە پەرلەمانی عیراق، ئاماژە بە بوونی 40 بڕگە دەكات لە پرۆژە یاسای بودجە كە تائێستا ناكۆكیان لەسەرە، باس لە بایكۆتكردنی هێزە سیاسییەكانیش دەكات بۆ دانیشتنی دەنگدان لەسەر بودجە، بەبێ‌ كەمكردنەوەی نرخی دۆلار.

مازن فەیلی، ئەندامی لیژنەی ئابوری و وەبەرهێنان لە پەرلەمانی عیراق لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند”ناكۆكییەكان لەسەر پرۆژە یاسای بودجە بەردەوامە و گرنگترینیشیان نرخی خەرجی دۆلار و نرخی بەرمیلی نەوت و پشكی هەرێمی كوردستانە”.

بە وتەی فەیلی”نرخی دۆلار زیانی گەورەی بە ئابوری عیراق گەیاندووە و تێپەڕاندنی بودجەش بەم نرخە، كارەساتە بۆ ئایندەی عیراق”.

ئەو ئەندامەی لیژنەی ئابوری و وەبەرهێنانی پەرلەمانی عیراق دەڵێت”فراكسیۆنە سیاسییەكان سورن لەسەر هەڵوێستی خۆیان بۆ بایكۆتكردنی دانیشتنەكانی دەنگداتن لەسەر بودجە لە دانیشنەكانی داهاتوو، گەر سوربن لەسەر خواردنی مافی پارێزگەكانی ناوەڕاست و باشوور و كەمنەكردنەوەی نرخی دۆلار”.