سەردێر

“مانگی داهاتوو، وەزارەتى پێشمەرگە 3 مووچە وەردەگرن”

خەڵك-

شرۆڤەكاری پرسەكانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ڕایدەگەیەنێت، مانگی داهاتوو ئەمریكا مووچەی سێ مانگی لیواكانی پێشمەرگە دەدات.

ڤیلادیمیر وان ویلگینبێرگ شرۆڤەكاری پرسەكانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە تویتێكدا ڕایگەیاند، هۆكاری دواخستنی پێدانی مووچە ژمارەیەك لە لیواكانی هێزەكانی پێشمەرگە لەلایەن ئەمریكاوە بەهۆی پرسە كارگێڕییەكانەوەیە و بەم زووانە چارەسەر دەكرێت.

وتیشی”هۆكاری دواكەوتن و پێنەدانی مووچەی ئەو هێزانەی ئەمریكا پێشتر بەڵێنی پێدابوون لەسەردەمی دەسەڵاتی جۆ بایدن-دا ڕوویداوە”.

ئاشكراشیكرد، هۆكاری دواكەوتنی مووچەكان بۆ پرسە كارگێڕی و تەكنیكییەكان دەگەڕێتەوە و بەم زووانە چارەسەر دەكرێت و ئەمریكا لە مانگی نیساندا بە یەكجاری مووچەی سێ مانگی ڕابردوو خەرج دەكات.

ئەمەش لەكاتێكدایە، قارەمان شێخ كەمال جێگری سەرۆك ئەركان بۆ ئۆپەراسیۆنەكان لە وەزارەتی پێشمەرگە بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، هۆكاری دابەشنەكردنی مووسەی لیواكانی وەزارەتی پێشمەرگە هونەرییە و هیچ كێشەیەكیتر بوونی نییە.

وتیشی”داوامان لە حكومەتی هەرێم كردووە مووچەیەك بە بێ لێبڕین وەك قەرز بداتە وەزارەتی پێشمەرگە تاكو دابەشی بكەین، ئێمەش چاوەڕێی وەڵامین”.