سەردێر

نۆكەندی سویس داخرایەوە

خەڵك-

بۆ جارێكی دیكە نۆكەندی سویس داخرایەوە.
تۆڕی سپوتنیك بڵاویكردەوە، كەشتی ئیڤەر گیڤن بەهۆی بوونی “با”ی بەهێز بۆ جارێكی دیكە نۆكەندی سویسى داخستەوە.
چەند سەرچاوەیەك بە تۆڕەكەیان ڕاگەیاندووە، هەرچەندە پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ هەوڵێكی زۆردرا بۆ كردنەوەی نۆكەندەكە، دواجار كرایەوە، بەڵام بۆ جارێكی دیكە داخرایەوە.
ئاشكراشیدەكەن، بەهۆی بەهێزی “با”وە كەشتیەكە ڕۆیشتوەتەوە هەمان ناوچەی خۆی، بەڵام ئەمجارە سەختیەكەی كەمترە بەراورد بە جاری پێشوو.

كەشتییەك كە درێژییەكەی 400 مەترە و نزیكەی 224 هەزار تەن كاڵا و شمەكی لە چینەوە هێنابوو، ڕۆژی سێ شەممەی ڕابردوو ڕێرەوەكەی تێكچوو و كەوتەسەر كەناراوەكانی نۆكەندەكە، بەهۆیەوە بە سەدان كەشتی ڕێگای هاتوچۆیان نەما و ڕێرەوی بازرگانیشی وەستاند.