سەردێر

گۆڕانكاری لە بەرپرسی چەند پۆستێكی ئیداریدا دەكرێت

خەڵك-

سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای دهۆك ڕایدەگەیەنێت، سەرجەم ئەو قائیمقام و بەڕێوەبەری ناحیانە دەگۆڕدرێن كە چەندین ساڵەی كار دەكەن.

فەهیم عەبدوڵڵا سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای دهۆك لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، بڕیارە گۆڕانكاری لە ژمارەیەك پۆستی پاریزگای دهۆك بكرێت.
وتیشی”گۆڕانكارییەكەش هەر یەك لەو پۆستانە دەگرێتەوە كە چەندین ساڵە قائیمقام و بەڕێوەبەر و بەڕێوەبەری ناحیانەن”.

ئاشكراشیكرد، پڕۆسەی گۆڕانكارییەكە لە قۆناغی دیاریكردنی كاندیدەكانە و بەشێكی یەكلابووەتەوە و چەند كەسێك دیاری كراون بۆ وەرگرتنی پۆستی ئیداری، بەڵام هێشتا نەگەیشتووەتە قۆناغی كۆتایی، دوای كۆتاییهاتنی پڕۆسەكە ناوی كاندیدەكان بە فەرمی ئاڕاستەی ئەنجومەنی پارێزگای دهۆك دەكرێن بۆ ئەوەی دەنگیان لەسەر بدرێت.