سەردێر

ژمارەی تووشبوون بە كۆرۆنا ڕووی لە بەرزبوونەوە كرد

خەڵك –
وەزارەتی تەندروستی عیراق ڕایدەگەیەنێت، 5837 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركراوە، 4500 كەسیش چاكبوونەتەوە، 37 كەسیش بەهۆی پەتاكەوە گیانیانلەدەستدا.

بەپێی بەیاننامەیەك، كە لەلایەن وەزارەتی تەندروستی عیراقەوە بڵاوكرایەوە” لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا 41 هەزار و 897 پشكنینی تایبەت بە كۆرۆنا ئەنجامدراوە و دەركەوتووە 5837 كەس تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و ئەنجامەكانیان پۆزەتیڤ بوون، ئەمەش بە ڕێژەبەكی بەرزی تووششبوونی ڕۆژانە لە وڵاتدا دادەنرێت”.

هەر لە بەیاننامەكەدا هاتووە، ”زۆرینەی تووشبووەكان لە بەغدا و بەسرە و واست و نەجەف بوون، بەجۆرێك كە لە بەغدا 2072 و لە بەسرە 739 و لە نەجەف 373 و لە واست 376 حاڵەتی تووشبوون تۆماركراون”.

وەك لە بەیاننامەكەی وەزارەتی تەندروستی عیراقیشدا ئاماژەی پیكراوە، “لە سلێمانی 261 هەولێر 217، و دهۆك 361 حاڵەتی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركراون”.
وەزارەتی تەندروستی عیراق ئاماژەی بە چاكبوونەوەی 4500 تووشبووی كۆرۆنا كردووە، كە زۆربەیان لە بەغدا و بەسرە و نەجەف میسان بوون، ویڕای گیانلەدەستدانی 37 كەس بەهۆی پەتاكە.