سەردێر

نۆكەندی سویس كرايەوە

خەڵك-
ئاژانسی (رۆیتەز) بە پشتبەستن بە شایەتحاڵ و سەرچاوەكان بڵاویكردەوە، كەشتییە گیرخواردووەكەی نۆكەندی سویس لە میسر، خرایەوە ڕەوشی ئاسایی خۆی كە پێشتر بەهۆی خێرایی باوە ڕێڕەوە دەریاییەكەی داخستبوو.

سەرچاوەكە وەك ئاژانسەكە بڵاویكردۆتەوە، پێشەوەی كەشتییەكە تائێستا لەنێو ئاودایە، هەرچەندە شوێنەكەی گۆڕدراوە و لەسەر زەوی نەماوە.

ئەمڕۆ دوو شەممە، عەبدولفەتاح سیسی سەرۆكی میسر ڕایگەیاند، مسیرییەكان سەركەوتووبوون لە كۆتایی هێنان بە تەنگژەی وەرگەڕانی كەشتییەكەی نۆكەندی سویس.

میسر ڕایگەیاند، كەشتییەكە وەرگەڕاوەكەی نۆكەندی سویس، بەرەو ناوچەی دەریاچەكان بەڕێخراوە، تا پشكنینی بۆ بكرێت كە 48 كاتژمێر دەخایەنێت.

سەرۆكی دەزگای نۆكەندی سویس، پێشبینی كرد هەر ئەمڕۆ دەریاوانی لە نۆكەندەكەدا بكەوێتەوەگەڕ.