سەردێر

نێچیرڤان بارزانی دەچێتە فەرەنسا

خەڵك-
سەرۆكی هەرێمی كوردستان سەردانی فەرەنسا دەكات و لەگەڵ سەرۆكی وڵاتەكەدا كۆدەبێتەوە.


بەپێی میدیاكانی پارتی دیموكراتی، لەسەر بانگهێشتی فەرمیی ئیمانوێل ماكرۆن سەرۆك كۆماری فەرەنسا، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان سەردانی فەرەنسا دەكات و سبەی سێشەممە لە كۆشكی ئەلیزێ لە پاریس لەگەڵ ئیمانوێل ماكرۆن كۆدەبێتەوە.

هەر بەپێی ئەو میدیایانە، نێچیرڤان بارزانی و ماكرۆن برەودان بە پەیوەندییەكانی هەرێمی كوردستان و عێراق لەگەڵ فەرەنسا و دۆخی عێراق و هەرێمی كوردستان و ناوچەكە بەگشتی و پەتای كۆڤید_19 و لێكەوتەكانی و مەترسییەكانی تیرۆر و ئەركی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی و گرنگیی هاوكاری و هاوبەشیی هەمەلایەنە بۆ بەرەنگاربوونەوەی داعش و چەند پرسێكی تری جێی بایەخی هاوبەش، تاوتوێ دەكەن.