خەڵك-
تونێلی دەربەندیخان بەهۆی شۆرتی كارەباوە داخرا.
ڕێژەن بورهان بەرپرسی بنكەی هاتووچۆی قەزای دەربەندیخان لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژە بۆ ئەوە دەكات، بەهۆی شۆرتی كارەباوە گرفت بۆ تونێلی دەربەندیخان دروست بووە.
وتیشی”لە ئێستادا بۆ ماوەی دوو كتژمێرێك تونێلەكە دادەخرێت”.
ئاشكراشیكرد، داوا لە هاووڵاتیان و شۆفێران دەكەین وەك جێگرەوەیەك ڕێگەی شاخ بەكاربهێنن تا گرفتەكە چارەسەر دەكرێت.