سەردێر

عەلی قەرەداغی باس لە هاوڕەگەزخوازەكان دەكات

خەڵك-
عەلی قەرەداغی ئەمینداری گشتی یەكێتی جیهانی زانایانی ڕایدەگەیەنێت، هاورەگەزخوازیی دەستدرێژییە بۆ سەر سروشتی خۆڕسكی مرۆیی و پیرۆزی خێزان و سۆزە سروشتییە پاكەكانی باوك و دایك و منداڵان، بە پێویستیشی دەزانێت”هەوادارانی هاوڕەگەزبازیی چارەسەر بكرێن و بنێردرێن بۆ نەخۆشخانەكان تا هۆكاری ئەو رەفتارە نامۆیەیان بزانرێت”.

عەلی قەرەداغی لە پەیامێَكیدا بۆ وەزیرێكی فەرەنسا و لە وەڵامی مارلین شایپا وەزیری كاروباری هاوڵاتیبوون لە فەرەنسا كە داوای لە وتاربێژانی مزگەوتەكانی وڵاتەكەی كردبوو لە وتارەكانی رۆژانی هەینیدا، مافبدەن بە كەسانی هاوڕەگەزخواز لە هاوسەرگیری لە هەژماری تایبەتی خۆی لە (فەیسبوك) ڕایگەیاند”ئەو بڕیارانە بڕیاری توڕەكردن و وروژاندنی هەستی بەرانبەرەكانە، جۆرە هەڵوێستێكن كە بە هیچ جۆر خزمەت بە ژیانی ئاشتیخوازیی ناكات لە فەرەنسادا”.

هەر لە پەیامەكەدا هاتووە”پاراستنی فەرەنسا و پارێزگاریلێكردنی بەشێكە لەنێو پەرستشەكانی ئێمەدا، چونكە بەشێكە لە دنیای ئاوەدان كە خوای گەورە فەرمانیداوە بە پاراستن و چاودێریكردنی، جیهانیش لە ئەمڕۆدا بووەتە گوندێكی بچوك، كاریگەریی هەر بڕیارێكی نەرێنی دەڕوات بۆ دوورتر لەوەی خاوەنی بڕیارەكە پێشبینی دەكات”.