سەردێر

ئێران، زیاتر لە 9300 حاڵەتی تووشبوونی نوێ‌ بە كۆرۆنا تۆماركرا

خەڵك-
وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران ڕایدەگەیەنێت، لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا 9310 كەس تووشی كۆرۆنا بوون.

سیما سادات لاری وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران لە كۆنفڕانسێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا 9310 كەس لە ئێران تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و 81 كەسیش گیانیان لە دەستداوە.

وتیشی”لە سەرەتای دەركەوتنی ڤایرۆسەكە تاكو ئەمڕۆ ملیۆنێك و 864 هەزار و 984كەس لە ئێران تووشی كۆرۆنا بوون”.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، هەر بەهۆی ڤایرۆسەكەوە تا ئێستا 62 هەزار و 478 كەس لە ئێران گیانیان لە دەستداوە و ژمارەی ئەوانەش كە نەخۆشییەكەیان پەڕتندووە و چاكبوونەتەوە، بۆ دوو ملیۆن و 600 هەزار و 488 كەس بەرزبۆتەوە.