سەردێر

وردەكاری كوژرانی كچە فەرمانبەرەكەی وەزارەتی كارەبا

 

خەڵك-ئارام سەردار

كەمێك لەمەوبەر فەرمانبەرێكی وەزارەتی كارەبای هەرێمی كوردستان لە شاری هەولێر كوژرا.

ئومێد ئەحمەد، وتەبێژی وەزارەتی كارەبای حكومەتی هەرێم بە(خەڵك)ی ڕاگەیاند، بەداخەوە ڕووداوێكی نەخوزاراو لەنێو وەزارەت ڕوویدا، ئەویش كوژانی فەرمانبەرێكی ژن لەلایەن فەرمانبەرێكی تری هەمان وەزارت.

دەشڵێت، ئەو ژنە ئەمڕۆ هاتووە بۆ وەرگرتنی مووچەكەی، ئەو كەسەی تریش زانیویەتی هاتووە بۆ وەزارەت بەداخەوە بەهۆی كێشەیەكی كۆمەڵایەتی لەنێوگەراجی وەستانی ئۆتۆمبێل تەقەی لێكردوە و بەداخەوە گیانی لەدەستدا.

وتیشی،بكوژەكە دەستگیر كراوە.