سەردێر

مانگی داهاتوو كارەبای هەرێم دەردرێتە كەرتی تایبەت

خەڵك

وەزیری كارەبای حكومەتی هەرێمی كوردستان دەڵێت، پێشبینی دەكەین كارەبای هەرێم لە ناوەڕاستی مانگی نیسانی ئەمساڵدا بدرێتە كەرتی تایبەت.

كەمال محەمەد، وەزیری كارەبای هەرێمی كوردستان بۆ ئاژانسی ئەنادۆڵو دەڵێت، یاداشتێكی لێكتێگەیشتنمان هەبوو، لەگەڵ ئەو وەبەرهێنەرانەی كارەبا بە هەرێم دەدەن و رێككەوتوون لەسەر كردنەوەی هەژمارێكی بانكی و دواتر هەر كام لەم كۆمپانیایانە لەبارەی بە تایبەتیكردنی كەرتی كارەبا ئۆفەر پێشكەش بە وەزارەتەكەی بكەن، پێشبینی دەكات ئەو پڕۆسەیە لە ناوەڕاستی مانگی نیسانی ئەمساڵ بەرەو كەرتی تایبەت لەبواری دابەشكردن بچێت.

راشیگەیاندووە، داواكاری زۆرە كە كارەبا بە هەرێم بفرۆشن، بەڵام هەرێمی كوردستان كێشەی ژێرخانی بەرهەمهێنانی كارەبای نییە، بەڵكو كێشەی دابینكردنی سووتەمەنی هەیە، ئەوەش دەخاتەڕوو كە هیچ پلانێكیان نییە كارەبا لە دەرەوە بكڕن و ئەو كارەبایەشی كە لە توركیا كڕاوە بابەتێكی هونەرییە و بەهۆی نەبوونی پایپڵاینی غازە لە دهۆك.