سەردێر

ئاگاداریەكی بە پەلە لە تەندروستی هەرێمەوە

خەڵك
وەزارەتی تەنردروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە بارەی دۆخی كۆرۆناوە ئاگاداریەكی بڵاو كردەوەو داوا لە هاووڵاتیان دەكات پشكنین بكەن.

وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە ڕاگەیەنراوێكدا دەڵێت، ئەگەر هەر نیشانەیەكت هەبوو یان ئەگەر نیشانەشت نەبوو بەڵام بەركەوتەی تووشبووانی كۆرۆنا بووی، بۆ دڵنیابوونەوە و دووركەوتنەوە لە مەترسی و لەپێناو سەلامەتی خۆت و كەسانی دەوروبەرت، بەبێ دوو دڵی پشكنینی ڤایرۆسی كۆڕۆنا بكە.
ئاماژە بەوەشكراوە، پشكنینی تاقیگەیی بۆ ڤایرۆسی كۆرۆنا زۆر گرنگە بۆ زوو دەستنیشانكردن و وەرگرتنی چارەسەر و ڕێگەگرتن لە پەرەسەندنی نەخۆشیەكە بۆ قۆناغێكی مەترسیدار.