سەردێر

ئەگەری راگەیاندنی كەرەنتینە هەیە

خەڵك
بریكاری وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان دەڵێت، ئەگەر بارودۆخی كۆرۆنا بەمجۆرە بێت ناچارین كەرەنتینەی نیمچەیی ڕابگەیەنین.


ڕەهێڵ فەرەیدوون بریكاری وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان بۆ دەنگی ئەمریكا باس لە هۆكارەكانی دووبارە تەشەنەسەندنەوەی كۆرۆنا دەكات و دەڵێت، ئێمە‌ پێمانوابوو سە‌رچاوە‌كە‌ (سەرچاوەی بڵاوبونەوەی جارێكی تری كۆرۆنا) لە‌هاووڵاتیانی ناوە‌ڕاست و باشوری عێراقە‌وە‌‌ دێت بۆیە‌ هە‌رزوو كۆمە‌ڵێك پێشنیار و ئە‌گە‌رمان خستە‌ بە‌ردە‌م لیژنە‌ی باڵا هە‌م لە‌وە‌زارە‌تی ناوخۆ و لە‌پارێزگارە‌كان لە‌بە‌ڕێوە‌بە‌ری ئیدارە‌ سە‌ربە‌خۆكان.

دەشڵێت، ئێمە‌ باسمان دە‌كرد كە‌پێویست دە‌كات ڕێی لێبگرین بەڵام سە‌رە‌تا بە‌هۆی ئە‌و كێشە‌ ئابوریانە‌ی لە‌كوردستان و گە‌شتیاری بە‌ڕاستی نە‌چوونە‌ ژێرباری ئە‌مە‌ هۆكارێك بوو لە‌هۆكارە‌ سە‌رە‌كییە‌كان، هۆكارێكی دیكە‌ش ئە‌وە‌بوو بە‌ربە‌ردە‌وامی بینیمان هاووڵاتیان زۆر كە‌متە‌رخە‌من.

ڕەهێڵ فەرەیدوون دەشڵێت، پێشنیارە‌كانمان لە‌سە‌ر بنە‌مای دووشتە‌ یە‌كێكیان ئە‌و ئامارانە‌یە‌ ‌بە‌بە‌ردە‌وام دە‌یان بینین و ڕۆژانە‌ زیاد دە‌كرێن، دووە‌مش بنە‌ما زانستیە‌كە‌یە‌ وامان لێدە‌كات بڵێین بارودۆخە‌كە‌ بە‌رە‌و لایە‌نێكی خراپتر دە‌ڕوات بە‌ڵام ئێمە‌ نیین بڕیاردە‌دە‌ین.

بریكاری وەزارەتی تەندروستی هەرێم سەبارەت بەپڕۆسەی خوێندن وتی”ئێستاش ئە‌وە‌ی كراوە‌ چ وە‌زارە‌تی خوێندنی باڵا لە‌لایە‌ن لیژنە‌ی باڵاوە‌ دە‌سە‌ڵاتیان دراوە‌تێ ‌ئە‌م ماوە‌یە‌ بە‌پێی پێویستی خۆیان بڕیار بدە‌ن، من ناڵێم بێ بە‌رنامە‌ییە‌ بە‌ڵام بۆتە‌هۆی ئە‌وە‌ی بە‌چە‌ند شێوازێك مامە‌ڵە‌ بكرێت”.

ئاشكراشیكرد، ئە‌مە‌ بۆخۆی مە‌ترسیدارە‌ بە‌رە‌و ئە‌وە‌مان دە‌بات ڕێژە‌كان زیاتربن لە‌توشبوون، لە‌مردووان ناچارمان دە‌كات ئێمە‌ ئە‌گە‌ر كە‌رە‌نیتە‌ی نیمچە‌یی ڕابگە‌یە‌نیین ئە‌وە‌ش بە‌ستراوە‌تە‌وە‌ بە‌وە‌ی ئە‌و خاڵانە‌ی پێشووتر تاچە‌ند ئێمە‌ كە‌متە‌رخە‌م بین زووتر دێت.