سەردێر

د.یاد نەقشبەندی: نەخۆشخانەكان جارێكیتر پڕدەبنەوە

خەڵك

د.یاد نەقشبەندی بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی هیوا و وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، ئامارەكانی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا خێرا هەڵدەكشێن و نەخۆشخانەكان جارێكیتر پڕدەبنەوە.

د.یاد نەقشبەندی وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی ڕایگەیاند،:”هەموو كۆڕ و كۆبوونەوەیەك (بە تایبەت لە شوێنە داخراوەكاندا) بۆ هەر بابەتێك بێت، بەبێ جێبەجێكردنی ڕێنماییەكانی خۆپارێزی هۆكاری ڕوودانی هەموو ئەوانەی سەرەوەن، نەك تەنها (قوتابخانە و زانكۆ و پەیمانگاكان) كە زۆر باس و خواسی لەسەرە!! وەك ئەوەی تەنها ئەو شوێنانە سەرچاوەی هەڵكشانی ئامارەكان بێت؟؟ لە كاتێكدا بە دڵنیای ئەگەر لە(قوتابخانە و زانكۆ و پەیمانگاكان) تا ڕادەیەكی باش ڕێكارەكانی خۆپارێزی جێبەجێ بكرێن، ئەوە بێگوومان لە هەموو ئەوانیتر بە هیچ شێوەیەك جێبەجێ ناكرێن!!!”.

وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی ئاماژەی بەوشدا:”دەبێت وردتر و چڕتر و زانستیانەتر كار لەسەر بابەتی تاك پارێزی بكرێت و پێشنیارەكانی كەرتی تەندروستی زیاتر بە هەند وەربگیرێ”.