سەردێر

ئەمساڵ، كەمترین باران باریوە

خەڵك
پێگەی تایبەتی کەشناسی هەرێمی كوردستان لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک ڕایدەگەیەنێت ، ئەمساڵ بەڕاورد بە ١٢ ساڵی ڕابردوو تا ئەم كاتە كەمترین بڕی باران بارین تۆماركراوە، دەشڵێت ،” لە پارێزگای دهۆك ٢٦٨ملم باریوە، كە ساڵی ڕابردوو ٦٩٣ملم بووە كە جیاوازی ٤٢٥ ملم-ە”.

کەشناسی هەرێمی كوردستان بڵاویكردوەتەوە، كۆی گشتی بڕی بارانبارین لەسەنتەری پارێزگاكانی هەرێم تا رێكەوتی ئەمرۆ ٢٨-٣-٢٠٢١ بەڕاورد بە كۆی گشتی بڕی بارانبارین تا رێكەوتی ٢٨-٣-٢٠٢٠ ساڵی ڕابردوو كەمترین ڕێژە تۆماركراوە بە بەراورد بە 12 ساڵی ڕابردووش .

ئاشكراشیكردووە، لە ماوەی ٢٠ ساڵی ڕابردوودا كەمترین رێژەی بارانبارینی تۆماركراو لە ساڵانی (٢٠٠٧-٢٠٠٨) بۆ ساڵی (٢٠٠٨-٢٠٠٩) بووە ، بەم رێژەیەش لەماوەی ١٢ ساڵی ڕابردوودا كەمترین بڕی بارانی تۆماركراو لە ئەمساڵدا بووە تا وەكو ئەمرۆ رێكەوتی ٢٨-٣-٢٠٢١.

بڕی باران بارینی ئەمساڵ و ساڵی پار و جیاوازییەكانیان :
ھەولێر ١٩٤ ملم ساڵی ڕابردوو ٣٢٩ ملم بە جیاوازی ١٣٥ملم ئەمساڵ كەمتر بووە.
سلێمانی ٣٩٢ ملم ساڵی ڕابردوو ٦٢٤ ملم بە جیاوازی ٢٣٢ملم ئەمساڵ كەمتر بووە.
دھۆك ٢٦٨ ملم ساڵی ڕابردوو ٦٩٣ ملم بە جیاوازی ٤٢٥ ملم ئەمساڵ كەمتر بووە .
كەركوك ١٠٣ ملم ساڵی ڕابردوو ٢٨٥ ملم بە جیاوازی ١٨٢ملم ئەمساڵ كەمتر بووە .
ھەڵەبجە ٢٤٠ ملم ساڵی ڕابردوو ٤٣٨ ملم بەجیاوازی ١٩٨ ملم ئەمساڵ كەمتربووە.