سەردێر

لە هەرێم نزیكەی 1000 كەس تووشی كۆرۆنا بوون

خەڵك-
ئەمڕۆ یەك شەممە لە هەرێمی كوردستان نزیكەی 1000 كەس تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و 11 كەسیش گیانیان لەدەستداوە.

بەپێی زانیارییەكانی (خەڵك)، ئەمڕۆ لە هەرێمی كوردستان 926 كەس تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون، كە لە سلێمانی 381 كەس و لە هەولێر 348 كەس و لە دهۆك 197 كەس بوون.

هەر بەپێیی زانیارییەكان، لە هەرێم 11 كەس گیانیان لەدەستداوە، كە لە هەولێر 6 كەس و لە سلێمانی 3 كەس و لە دهۆك 2 كەس بوون.

ئەمە لەكاتێكدایە، ئاسۆ حەوێزی، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژە بۆ ئەوە دەكات، ئەمڕۆ زۆرترین ژمارەی تووشبووی كۆرۆنا لە هەرێمی كوردستان تۆمار كراوە و ژمارەیەكی زۆریش داخڵی نەخۆشخانەكان كران و قەرەوێڵەكانی بەشی چاودێری چڕ خەریكە پڕ دەبێتەوە و جێگا نامێنێت.

ئاشكراشیكرد، بەداخەوە، بەهۆی پابەندنەبوون بە بڕیارەكان و ڕێنماییەكانی تەندروستی، دوای تێپەڕینی چوار مانگ، لەمساڵدا بۆیەكەمینجار مردن بەهۆی كۆرۆنا ژمارەی پێوانەیی تێپەڕاند و 11 مردن لە هەرێمی كوردستان تۆماركرا.