سەردێر

مەترسیدارترین ئاماری تووشبوون و مردن بە كۆرۆنا ڕاگەیەنرا

خەڵك-
وەزارەتی تەندروستی عیراق ئاشكرای دەكات، 5271 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركراوە و 4820 كەسیش چاكبوونەتەوە و 35 كەسیش گیانیان لەدەستداوە.

وەزارەتی تەندروستی عیراق لە بەیاننامەیەكدا ئاماژەی بەوەكردووە، كە لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا 37 هەزار و 273 پشكنینی تایبەت بە كۆرۆنا ئەنجام دراوە و دەركەوتووە 5271 كەس تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و ئەنجامەكانیان پۆزەتیڤ بوون.

ئاشكراشی كردووە، كە زۆرینەی تووشبووەكان لە بەغدا و بەسرە بوون، هەروەها لە سلێمانی 381 و هەولێر 348 و دهۆك 197 حاڵەت تۆماركراوە.

ڕوونیشی كردۆتەوە، كە 4820 تووشبوو بە پەتاكە چاكبوونەتەوە، هاوكات 35 كەسیش گیانیان لەدەستداوە.

ڕوونیشی كردۆتەوە، كە بە تەنها لە هەرێمی كوردستان 11 كەس گیانیان لەدەستداوە، كە زۆرینەیان لە هەولێر بوون.

May be an image of text