سەردێر

دوو ئەندامی پژاك لە پێنجوێن تیرۆر كران

خەڵك-

ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو ڕایدەگەیەنێت، دوو ئەندامی “پژاك” لە یەكێك لە شارە سنوورییەكانی هەرێمی كوردستان، تیرۆر كراون.

ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو ئاشكرایدەكات، هاوسەرۆكایەتی پارتی ژیانی ئازادی كوردستان (پژاك) ئەمڕۆ یەك شەممە بڵاویكردووەتەوە، دوو ئەندامی حزبەكەی بە ناوەكانی “ئاكۆ فەتحی” خەڵكی كامێران و “مێهدی ڕەزایی” خەڵكی كرماشان لە شاری پێنجوێنی سەر بە پارێزگای سلێمانیی لەلایەن دەستوپەیوەندەكانی ئێرانەوە تیرۆر كراون.

بەپێی ڕاگەیەندراوەكە، ئەو دوو ئەندامەی پژاك ڕۆژی پێنج شەممە ٤ی ئەم مانگە بەمەبەستی ئەنجامدانی كاری ڕێكخستن و حزبی چوونەتە ناوچەی شلێر و لەوێ لەلایەن دوو كەس لە دەستوپەیوەندییەكانی حكومەتی ئێرانەوە بەشێوەیەكی دڕندانە تیرۆر كراون.