سەردێر

گەندەڵییەكی گەورەی ڕاشد غەنوشی ئاشكراكرا

خاوەنی ملیارێك دۆلارە و قاچاخچێتی بە چەك و كۆچبەرانەوە كردووە

خەڵك-

لێكۆڵینەوەیەكی رۆژنامەوانی دەربارەی سەروەت و سامانی سەرۆكی بزووتنەوەی نەهزەی تونس و سەرۆكی پەرلەمانی تونس ‌و رێبەری ئیخوان موسلیمین لە تونس مشتومڕی لێكەوتووەتەوە، بەجۆرێك باس لە سپیكردنەوەی پارە و كاری تیرۆریستی و بە قاچاخبردنی چەك دەكات.

رۆژنامەی ئەنواری تونسی بڵاویكردەوە قەبارەی سامانی راشید غەنوشی سەرۆكی بزوتنەوەی نەهزە و سەرۆكی پەرلەمان 1 ملیار دۆلارە، دەبێتە پێشەنگی دەوڵەمەندەكانی تونس.

ئاماژەی بەوەشكردووە غەنوشی خاوەن پشكی كۆمپانیایە لە دەرەوە لەنێویاندا 3 كۆمپانیا لە فەڕەنسا لە بواری بازرگانی دابەشكردن، هاوكات سپیكردنەوەی پارە ‌و كۆكردنەوەی دراوی قورس لە رێگای كۆچبەران.

هاوكات سەید فەرجانی كە سەركردەیەكی بزوتنەوەی نەهزەیە ئاژانسێكی گەورەی قاچاخچێتی بەڕێوەبردووە.

هاوكات كوڕ و زاواكانی غەنوشی بەشدارییان كردووە لەئەم دۆسێیانەی گەندەڵیدا، لەوانە بردنی چەك بە قاچاخ بۆ لیبیا.

سەرۆكی لیژنەی دارایی پەرلەمانی تونس هەیكەل مەكی دەڵێت: راشید غەنوشی كەسێك نییە لەسەرووی یاساوە بێت، دەچێتە بەردەم دادگا.

ئەو ئەندام پەرلەمانە لە بزوتنەوەی گەل بۆ سكای نیوز دەڵێت: گوێمان لێ دەبێت هەمیشە لەسەر سامانی غەنوشی، ئەو مامۆستایەكی سادە بوو كە لە تونس هەڵهات چۆن توانی ئەم هەموو سامانە خەیاڵیە بەدەست بهێنێت، ئەو كە رۆژێك كاری نەكردووە، خاوەنی هیچ پرۆژەیەكی گەورە نەبووە.

ناوبراو داوای لە داواكاری گشتی كرد بجوڵێت لێكۆڵینەوە بكات لە ئەم دۆسێیە بەتایبەت ناردنی چەك و چەكدار بۆ لیبیا و وەرگرتنی كرێ و پارەی زۆر، داخستنی دۆسێكانی دادگا .

داواشیكرد لە دەستە تایبەتمەندەكان بۆ تاوتوێكردنی ئەم دۆسێیانەی گەندەڵی و سپیكردنەوەی و تاوانەكانی كیشوەربڕین.

لای خۆیەوە بزوتنەوەی نەهزە ئەو زانیارییانەی بە ناڕاست زانیوە و رایگەیاندووە ئەوە هێرشی میدیاییە بۆ سەر نەهزە.

 



هەلبژاردە

گرنگترینەکان