خەڵك-بەشی هەواڵ
نرخی دۆلار لە بازاڕەكانی هەرێمی كوردستان بەراورد بە ڕۆژانی ڕابردوو بەرز بووەتەوە.
یادگار حەسەن لە كۆمپانیای سەعید بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، نرخی دۆلار بۆ ئەمڕۆ یەك شەممە 28-3-2021، بەپێی بازاڕی گۆڕینەوەی دراوی بیانی لە شاری سلێمانی 100 دۆلاری ئەمریكایی بە 145 هەزار 950 دینار مامەڵەی پێوە كراوە.
وتیشی”نرخی 100 دۆلاری ئەمریكایی بە 2 ملیۆن و 528 هەزار تمەنی ئێرانی مامەڵەی پێوە كراوە”.
بەهۆی ناجێگیری بازاڕ و قەیرانی دارایی و ڤایرۆسی كۆرۆنا و دابەزینی بەهای دینار لە هەرێمی كوردستان و عیراق، نرخی دۆلار ناجێگیرە.