سەردێر

مانگی داهاتوو بە بێ لێبڕین مووچە دابەش دەكرێت

 

خەڵك-
سەرۆكی یەكێتی مامۆستایانی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، مانگی داهاتوو بەبێ لێبڕین مووچەی فەرمانبەران دابەش دەكرێت.

ئەحمەد گەرمیانی سەرۆكی یەكێتی مامۆستایانی كوردستان بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، ئێمە وەكو یەكێتی مامۆستایان و هەموو لایەك لێكۆڵینەوە لە دۆخی ئابوری و سیاسی وڵاتەكەمان دەكەین و پلانی خۆمان و كاروباری خۆمان بەپێی ئەو پێشبینیانەی كە دەیكەین دادەنێین.

وتیشی”پێشبینی دەكەین بۆ مانگی داهاتوو مووچە بە بێ لێبرین دابەش بكرێت”.

ڕوونیشیكردەوە، ئەگەر حكومەتی هەرێم و حكومەتی عێراق ڕێكبكەون و دەنگ لەسەر بودجە بدەن ئەوە مووچە بە بێ لێبڕین دابەش دەكرێت، ئەگەر ڕێكیشنەكەوتن، حكومەتی هەرێم بەڵێنێكی بە ئێمە داوە مووچە بەپێی داهاتی خۆی دابەش دەكات.

ئاشكراشیكرد، حكومەتی هەرێم خۆی دەڵێت داهاتەكانمان زیادی كردووە و حكومەتیش باجی لەسەر هەموو چالاكییەكی پیشەسازی و هەموو جموجوڵێك زیاد كردووە و بەو پیشەش بێت داهات زیادی كردووە و پێویستە بە بێ لێبڕین مووچە دابەش بكرێت.