سەردێر

لەبارەی كۆرۆناوە هۆشداری مەترسیدار دەدرێت

خەڵك-

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی هۆشداری ترسناك ئاشكرادەكات و ڕایدەگەیەنێت، ئەمڕۆ زۆرترین تووشبووی كۆرۆنا تۆمار كراوە.

ئاسۆ حەوێزی وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی لە ڕێگراوێكدا ئاماژە بۆ ئەوە دەكات، بەپێی زانیاریە سەرەتاییەكان، ئەمڕۆ زۆرترین ژمارەی تووشبووی كۆرۆنا لە هەرێمی كوردستان تۆمار كراوە و ژمارەیەكی زۆریش داخیلی نەخۆشخانەكان كران و قەرەوێلەكانی بەشی چاودێری چڕ خەریكە پڕ دەبێتەوە و جێگا نامێنێت.

ئاشكراشیكرد، بەداخەوە، بەهۆی پابەندنەبوون بە بڕیارەكان و ڕێنماییەكانی تەندروستی، دوای تێپەڕینی چوار مانگ، لەمساڵدا بۆیەكەمینجار مردن بەهۆی كۆرۆنا ژمارەی پێوانەیی تێپەڕاند و تەنها تا كاتژمێر 12 شەو 11 مردن لە هەرێمی كوردستان تۆماركرا.