سەردێر

نرخی نەوت جێگیرە

خەڵك-بەشی هەواڵ

نرخی‌ نەوت لەبازاڕەكانی‌ جیهان بەراورد بە ڕۆژانی ڕابردوو جێگیرە.

ئاژانسەكانی جیهان بڵاویانكردەوە، نرخی نەوت بۆ ئەمڕۆ یەك شەممە، 28-3-2021، بەشێوەیەك بووە كە نرخی‌ نەوتی برێنت بە 64 دۆلار و 57 سەنت لە بازاڕەكانی جیهان مامەڵەی پێوەكراوە و هاوكات نرخی بەرمیلێك نەوتی خاوی ئەمریكیش بە 60 دۆلار و 97 سەنت مامەڵەی پێوەكراوە، ئەمەش لەكاتێكدایە نرخی نەوت لە سەرەتای ئەم مانگە گەیشتە 70 دۆلار.

هۆكاری بەرزبونەوەی نرخی نەوت دەگەڕێتەوە بۆ ڕێككەوتنی گروپی ئۆپیك پڵەس لەسەر زیادكردنی بەرهەمهێنانی نەوت بە بڕی 500 هەزار لە ڕۆژێكدا.