خەڵك
بڕیارە سبەینێ دەنگ لەسەر پڕۆژە یاسای بودجە بدرێت و شاندی هەرێمیش ئەمشەو گەڕایەوە بەغدا.
سەمیر هەورامی، وتەبێژی قوباد تاڵەبانی بە (خەڵك) ی ڕاگەیاند، شاندی دانوستانكاری هەرێمی كوردستان بە سەرۆكایەتی قوباد تاڵەبانی گەرایەوە بەغدا.
سەردانی شاندی هەرێمی كوردستان بۆ بەغدا جاری هەژدەهەمە و لە كاتێكدایە بڕیارە سبەینێ دانیشتنی پەرلەمانی عێراق سەبارەت بە دەنگدان لەسەر پڕۆژە یاسای بودجەی 2021 ی عێراق بەڕێوە بچێت.