سەردێر

وادەی دەنگدان لەسەر پرۆِژە یاسای بودجە دیاریكرا

خەڵك
لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق بەكۆی دەنگ بڕیاردرا سبەی یەكشەممە پڕۆژە یاسای بودجە بخرێتە دەنگدانەوە.

ئەمڕۆ شەممە، لەدوای كۆبونەوەیان لەگەڵ حكومەتی عێراق، ئەندامانی لیژنەی دارایی تایبەت بە پرۆژەیاسای بودجەی 2021 كۆبوونەوە، لەكۆبونەوەكەدا بەكۆی دەنگ بڕیاردرا سبەی یەكشەممە پڕۆژەیاسای بودجە بخرێتە دەنگدانەوە و پەسەند بكرێت، بە پشكی هەرێمەوە.

بەپێی هەواڵی میدیا عێراقییەكان، لەكۆبونەوەكەی لیژنەی دارایی گفتوگۆ لەبارەی ماددەی 11 كە تایبەتە بە پشكی هەرێم كراوە، ئەو رێكەوتنەی 14ی ئەم مانگە لەگەڵ حكومەتی هەرێم كرابوو، وەك خۆی ماوەتەوە و دەستكاری نەكراوە، بۆیە سبەینێ ئەویش بەهەمانشێوە لەچوارچێوەی پاكێجێكدا دەخرێتە دەنگدانەوە و پەسەند دەكرێت.

ئەوەش بڵاو كراوەتەوە، لەكۆبونەوەكەدا باس لەوەكراوە كە بەهای 100 دۆلار بەرامبەر بە 145 هەزار دینار جێگیردەبێت، پێشتریش حكومەت داكۆكی لەسەر ئەو نرخە كردووە و رەتیكردووەتەوە، رازی بن بە كەمكردنەوەی بەهای دۆلار.