سەردێر

ئاگاداریەك لە هاتووچۆی هەولێرەوە

خەڵك
هاتووچۆی هەولێر ئاگاداری خاوەنی ئۆتۆمبێلە بێ سەرەتاو تابلۆكان و هەڵگرانی تابلۆی ئەوروپی دەكاتەوە كە بڕیاری پشكنینی ئۆتۆمبێلەكانیان بۆ 5 ڕۆژی دیكە درێژ كراوەتەوە.

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر لە ڕاگەیەنراوێكدا بڵاویكردەوە، خاوەنی سەرجەم ئوتومبێلە بێ سەرەتاكان وبێ تابلۆكان وهەڵگرانی تابلۆی ئەوروپی ومەنەفێست دەكەینەوە كەوا بڕیاری پشكنینی ئوتومبێلەكان درێژكرایەوە بۆ5ڕۆژی تر واتا لەڕێكەوتی2021/3/28تاكو 2021/4/1 بۆیە دەتوانن لەو ماوەیە سەردانی سەنتەری پشكنین بكەن لەبارەگای هاتووچۆی هەولێر.

لە راگەیەنراوەكەدا ئاماژە بەوەشكراوە، ڕۆژانە لەكاتژمێر 3ی پاش نیوەڕۆ تاكو 6ی ئێوارە وەهەر كەسێك دوابكەوێت سەردانی بنكەی پشكنین نەكات خۆی بەرپرسیار دەبێت لەهەر بڕیارێك كەلەداهاتو بدرێت سەبارەت بەئۆتۆمبێلەكان.