سەردێر

“سلێمانی لە قۆناغێكی مەترسیداری كۆرۆنادایە”

خەڵك-

بەڕێوەبەری تەندروستی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، لە قۆناغێكی مەترسیدارداین و داوا لە هاووڵاتیانی دەكەین پابەندی ڕێنماییەكان بن.

د.سەباح هەورامی، بەڕێوەبەری تەندروستی سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژە بۆ ئەوە دەكات، ئێستا لەقۆناغێكی مەترسیدارداین و بەپێی ئەنجامی پشكینیەكانیان جگە لە كۆرۆنا كۆنەكە سێ جۆری تری كۆرۆنای گۆڕاویان دیاریكردووە.

وتیشی، “حكومەتی هەرێم نەیتوانیوە وەك وڵاتان ڕێكاری زانستی دژی ڤایرۆسی كۆرۆنا بگرێتەبەر، زۆر شوێنیش بەهێندەی خوێندنگەكان گرنگ نین و كراونەتەوە كەچی خوێندنگەكان تاكو ئێستا داخراون”.

ئاشكراشیكرد، دوای ئەوەی ژمارەیەك كیتی تایبەت بە پشكنینی ڤایرۆسی كۆرۆنای گۆڕاویان هێناوەو پشكنینان كردووە، توانیمان سێ جۆری ڤایرۆسی گۆڕاو و جۆرە كۆنەكە دەستنیشان بكەین لەنێوان ئەو كەسانەی پشكنینەكەمان بۆ ئەنجامداون.