سەردێر

پەڕلەمانی عێراق كاتی پەسەندكردنی بودجەی دیاریكرد

خەڵك-
پەڕلەمانی عیراق كاتی پەسەند كردنی پڕۆژە یاسای بودجەی ساڵی 2021ی فیدڕاڵی دیاریكرد و پەڕلەمانتارێكی كوردیش بەدووری دەزانێت پەسەند بكرێت و دەشڵێت: “ڕێككەوتنی نێوان هەرێم و بەغدا قورسە”.

بەپێی بەرنامەی كاری كۆبوونەوەی پەڕلەمانی عێراق، كە لەلایەن دەستەی سەرۆكایەتییەوە پەسەند كراوە و وێنەی دەست (خەڵك) كەوتووە، سبەینێ‌ یەك شەممە 28ی ئازار لە كاتژمێر 3ی عەسر كۆبوونەوەی پەڕلەمان ئەنجام دەدرێت بە مەبەستی پەسەند كردنی پڕۆژە یاسای بودجەی ساڵی 2021 و لە 58 ماددە پێكهاتووە.

لای خۆشیەوە، جەمال كۆچەر، ئەندامی لیژنەی دارایی پەڕلەمانی عێراق بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، ڕۆژی یەك شەممە 28/3/2021 كۆبوونەوەی پەڕلەمانی عێراق بۆ دەنگدان لەسەر پڕۆژە یاسای بودجە بەڕێوەدەچێت، بەڵام لەو باوەڕەدا نیم لە دانیشتنەكەدا دەنگ لەسەر پڕۆژە یاساكە بدرێت.

ئەو پەڕلەمانتارە كوردەی لیژنەی دارایی وتیشی، “ڕێككەوتنی نێوان هەرێم و بەغدا قورسە”.