سەردێر

شەوی بەرات و یەكەم ڕۆژی ڕەمەزان دیاریكرا

خەڵك-
شەوی (بەرات) دەكاتە شەوی 15ی شەعبان (نیوەی مانگی شەعبان) كە تەنها نزیكەی 15 ڕۆژێكی دەمێنێت بۆ مانگی پیرۆزی ڕەمەزان و ئەو شەو و ڕۆژەش چەند فەرمودەیەكی پێغەمبەری ئیسلام محەمەد (د.خ)ی لەسەرە.

بەپێی ڕۆژمێری مانگی كۆچی (هجری) سعودیە ڕایگەیاندووە، سبەی شەو، شەوی یەك شەممە لە سەر دوو شەممە (شەوی 28 لەسەر 29ی ئادار) شەوی 15ی شەعبان-ی كۆچی-یە

شەوی 15ی شەعبان لە چەند شار و شارۆچكەیەكی هەرێمی كوردستان بە شەوی (بەرات) ناسراوە و منداڵان بە ماڵاندا دەگەڕێن و چكلێت و شیرینی بە سەریاندا دابەش دەكرێت.

بە هاتنی 15ی شەعبان یەكەم ڕۆژی مانگی ڕەمەزان بۆ مسوڵمانان ڕووندەبێتەوە و تەنها ئەوەی دەمێنێت، كە لیژنەكانی بینینی مانگ لە كۆتا ڕۆژی مانگی شەعبان-دا دابنیشن بۆ دیاری كردنی یەكەم ڕۆژی مانگی ڕەمەزان و ئاشكراكردنی بینینی مانگ.

ناوەندی فەلەکناسی نێودەوڵەتی ئاشکرای کردووە، کە 13ی نیسانی 2021 یەکەم ڕۆژی مانگی ڕەمەزانی پیرۆز دەبێت و هاوكات بەپێی ڕۆژمێری كۆچی، كە لەلایەن سعودیەوە دیاری كراوە، 13ی نیسان یەكەم ڕۆژی ڕەمەزان دەبێت.